لە بازاڕە نێودەوڵەتییەکاندا، یەک بەرمیل خاوی برێنت بە83 دۆلار و 72 سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
رۆژی هەینی رابردوو نرخی یەک بەرمیل خاوی برێنت بۆ 84 دۆلار و 87 سەنت بەرزبووەوە و رۆژەکەی بە 83 دۆلار تەواو کرد.
بهیانی ئەمڕۆ دووشهممه 20ی2ی2023، بەراورد بە نرخی داخستنی پێشوو، بەڕێژەی لەسهدا 0،87 بەرزبوونەوەی بهخۆیهوه بینی و بە 83 دۆلار و 72 سهنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.
لە ھەمان کاتدا، یەک بەرمیل خاوی رۆژئاوای تێکساس (WTI)، بە 77 دۆلار 17 سەنت فرۆشرا.
بەهێزبوونی چاوەڕوانییەکان بۆ زیادبوونی خواست لەسەر نەوت لە چین بەهۆی زیادبوونی چالاکییە ئابوورییەکانی ئەو وڵاتە، کاریگەریی لەسەر بەرزبوونەوەی نرخەکان هەبوو.
چین کە گەورەترین هاوردەکاری نەوتە، مانگی رابردوو بڕیاری دا کۆتایی بهێنێت بە سیاسەتە توندەکانی بەرامبەر بە کۆرۆنا. پێشبینی دەکرێت لەگەڵ هەڵگرتنی قەدەغەکردنی گەشتە نێودەوڵەتییەکان لە وڵاتدا بوژانەوەی ئابووریی خێراتر بێت.
شارەزایان پێشبینی دەکەن لە ساڵی 2023دا، هاوردەکردنی چین بۆ نەوت بگاتە بەرزترین ئاست لە مێژوودا، ئەمەش بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر سووتەمەنی لە بواری گواستنەوە و دامەزراندنی پاڵاوگەی نوێ لە چین.
هەروەها کەمبوونەوەی خستنەبازاڕی نەوت، پاڵپشتی بەرزبوونەوەی نرخەکان دەکەن. بڕیارە لە مانگی ئاداری ئەمساڵدا، رووسیا بەرهەمهێنانی نەوت بە بڕی 500 هەزار بەرمیل لە رۆژێکدا، کەم بکاتەوە.
ئاماژە بەوەیش دەدرێت رەنگە لەڕووی تەکنیکییەوە خاوی برێنت لەنێوان 83 دۆلار و 84 سەنت بۆ84 دۆلار و 20 سەنت بەرھەڵستی بنوێنێت و نرخەکەی لەنێوان 83 دۆلار و 48 سەنت بۆ 83 دۆلار و12 سەنت بمێنێتەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.