Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 10:49

بارسێلۆنا دوای بردنەوەی لە کادێز پێشەنگی خۆی لە (LaLiga)دا بەھێزتر کرد

کوردستان TV
100%


لە میانی یارییەکانی ھەفتەی 22ھەمی خولی تۆپی پێی ئیسپانیا (LaLiga)دا، یانەی بارسێلۆنا بە ئەنجامی 2-0 لە یانەی کادێز بردەوە.

لە میانی یارییەکانی ھەفتەی 22ھەمی خولی (LaLiga)دا، یانەی بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا "کامپ نۆ" میوانداری یانەی کادێزی کرد.

ھەر لەگەڵ دەست پێ کردنی یارییەکەدا، یاریزانانی یانە کاتالۆنییەکە، وەک ھەمیشە یاریگا و تۆپیان کۆنترۆڵ کرد و فشاری زۆریان لەسەر گۆڵی یانەی میوان دروست کرد، بۆ ئەوەی گوڵ تۆمار بکەن.

لە خولەکی 43ی گێمی یەکەمی یارییەکەدا، یاریزانی بارسیلۆنا، سێرجیۆ رۆبێرتۆ گۆڵی یەکەمی تۆمار کرد و یانەکەی پێشخست.

ھەروەھا لە خولەکی دووی کاتی زیادکراوی گێمی یەکەمی یارییەکەدا، ھێرشبەری یانەی بارسێلۆنا، رۆبێرت لیڤاندۆڤسکی گۆڵی دووەمی تۆمارکرد.

یارییەکەیش بە ئەنجامی 2-0 لە بەرژەوەندی یانەی بارسێلۆنا کۆتایی ھات و سێ خاڵی یارییەکەی بەدەست ھێنا.

بەم ئەنجامەیش یانەی بارسێلۆنا کۆی خاڵەکانی گەیاندە 59 خاڵ و بە جیاوازی ھەشت خاڵ لەگەڵ یانەی ریال مەدرید، ریزبەندی یەکەمی (LaLiga)ی گرتووە و یانەی کادێز-یش بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ لە ریزبەندی 17هەم دایە.

وه‌رزش تۆپی پێ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.