Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 01:32

پێشبینی ڕوودانی بوومەلەرزە لە عێراق دەکرێت

کوردستان TV
100%

پسپۆرێکی جیۆلۆجی عێراقی و مامۆستا لە کۆلێژی زانست لە زانکۆی بەغدا هۆشداری دەدات لە دوو هەفتەی داهاتوودا, لە عێراقدا بوومەلەرزە ڕووبدات.

 د. ساڵح محەمەد عەوز پسپۆر لە بواری جیۆلۆجی و مامۆستای زانکۆ ڕایگەیاندووە کە پێشبینی دەکات، لەنێوان 20 بۆ 27ـی شوبات بوومەلەرزەیەک لە عێراق ڕووبدات.

ڕوونیشی کردەوە کە لەو ماوەیەدا مانگ دەچێتە نێوان زەوی و خۆر لەگەڵ نزیکبوونەوەی مەریخ لە زەوی، ئەمەش ئەگەری ڕوودانی بوومەلەرزە زیاتر دەکات.

ئەو پسپۆرەی بواری جیۆلۆجی جەختیشی کردۆتەوە کە ئەوەی دەیڵێت تەنیا ئەگەرێکە و دەکرێت ڕوونەدات.

د. ساڵح عەوز سەبارەت بە هۆکاری زۆربوونی ڕوودانی بوومەلەرزە ئاماژەی بەوە دا کە دۆخی هەسارەکان لە گۆڕاندایە و بەوپێیەی زەوی لەژێر فشاری هێزی کێشکردنی دەرەکییە ئەمەش بووەتە هۆکارێک بۆ زۆربوونی ڕوودانی بوومەلەرزە. ئاماژەی بەوەش دا کە پێش ڕوودانی بوومەلەرزەکەی تورکیا، دواکەوتن لە خێرایی خولانەوەی زەویدا هەبووە، ئەمەش بووەتە هۆی دروستبوونی جوڵە لە پلێتەکان، کە لە ئەنجامدا ئەو کارەساتەی لە تورکیا و سووریا لێکەوتەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.