Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 01:30

تۆمەتبارێک دوای ڕووبەڕووبوونەوەی لەگەڵ پۆلیس دەستگیر کرا

کوردستان TV
100%

پۆلیسی هەولێر دەستگیرکردنی تۆمەتبارێکی ڕاگەیاند کە بە چەک ڕووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەتەوە، توانراوە دەستگیر بکرێت.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ڕایگەیاند: دوای ئەوەی شەوی ڕابردوو یەکشەممە بەشی پۆلیسی فریاکەوتن لە حاڵەتێکی شەڕکردن لە بەردەم هۆتێلێک لە شەقامی هەولێر - کەرکووک ئاگادار کرانەوە، دەستبەجێ گەیشتنە شوێنی مەبەست و دەرکەوت کە شەڕ و دەمەقاڵێ لەنێوان خاوەنی هۆتێلەکە و خاوەنی مارکێتێکی ژێر هۆتێلەکە دروست بووە.

ڕاشیگەیاند: لە ئەنجامی ئەو شەڕەدا خاوەنی هۆتێلەکە بە ناوی (ئـ. م. ق) دەستی خاوەنی مارکێتەکەی بە ناوی (ئـ. خ. ئـ) شکاندووە.

پۆلیسی هەولێر ئاماژەی بەوەش دا کە لە کاتی گەیشتنی هێزەکانی پۆلیس بۆ شوێنی ڕووداو، خاوەنی هۆتێلەکە بە چەک ڕووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بووەوە، بەڵام هەر زوو لەلایەن تیمەکانی بەشی پۆلیسی فریاکەوتن دەستگیر کرا و ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی ئیسکان کرا تاوەکوو ڕێکاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.