Erbil 38°C دووشەممە 23 ئەیلوول 01:32

عێراق... دەستگیرکردنی قاچاخچییەکی دۆلار راگەیەندرا

کوردستان TV
100%


دەزگای ئاسایشی ھەواڵگریی عێراق، دەستگیرکردنی قاچاخچییەکی دۆلاری رایگەیاند.

دەزگای ئاسایشی ھەواڵگریی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، ھێزەکانی سەربە دەزگای ھەواڵگریی نیشتمانیی لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، کەسێکیان دەستگیرکردووە کە ھەوڵیدابوو، دراوی دۆلاری ئەمریکی و یورۆ بە قاچاغ بباتە دەرەوە.

راشیگەیاندووە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەست بەسەر یەک ملیۆن و410 ھەزار دۆلاری ئەمریکی و سێ ھەزار یورۆدا گیراوە.

باسی لەوەش کردووە دەستگیرکراوەکە ھەوڵیدابوو، ئەو یەک ملیۆن و 410 ھەزار دۆلار و سێ ھەزار یورۆیەی کە دەستیان بەسەردا گیراوە، بە قاچاغ بباتە دەرەوە.

شارەزایان و چاودێرانی بواری ئابووریی ئاماژە بەوە دەکەن کە یەکێک لە ھۆکارەکانی بەرزبوونەوەی نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە دیناری عێراقی، حەواڵەکردن و بردنی دۆلارە بە قاچاغ بۆ دەرەوە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.