شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە پارێزگای بەغدا بەناو بەرپرسی کەتیبەی بەرگریی ئاسمانیی سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش دەستگیرکراوە.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە کە لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا لە ناوچەی دۆرە باشووری پارێزگای بەغدا، گەورە تیرۆریستێکی داعش دەستگیرکراوە.
راشیگەیاندووە کە دەستگیرکراوەکە، بەناو بەرپرسی کەتیبەی بەرگریی ئاسمانیی لە فیرقەی نەھاوەند سەربە رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بووە لە پارێزگای سەڵاحەددین.
باسی لەوەش کردووە کە ئۆپەراسیۆنەکە، لەلایەن ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایش و ھەواڵگریی لە وەزارەتی بەرگریی بە ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزەکانی فیرقەی 17 سەربە سوپا، ئەنجامدراوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.