رێكخه‌رانی خولی ئیسپانیا به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی یاری كلاسیكۆی قۆناغی دووه‌می ئاشكراكرد.
پێگه‌ی فه‌رمی رێكخه‌رانی لالیگا بڵاویانكرده‌وه، رۆژی نۆزده‌ی ئاداری داهاتوو، كاتژمێر یازده‌ی شه‌و به‌كاتی هه‌رێمی كوردستان، له‌گه‌ری بیست و شه‌شی خولی ئیسپانیا یاری كلاسیكۆ له‌قۆناغی دووه‌می لالیگا له‌سه‌ر یاریگای كامپ نۆ به‌رێوه‌ده‌چێت.
هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌ی رێكخه‌رانی لالیگا ئاماژه‌ی بۆكرده‌وه، گه‌ری بیست و شه‌ش به‌یاری نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ڤه‌له‌د وه‌لید و ئه‌تله‌تیك بیلباو له‌رۆژی حه‌ڤده‌ی ئادار ده‌ست پێده‌كات، دواتر له‌رۆژی هه‌ژده‌ی مانگ چوار یاری دیكه له‌م گه‌ره ئه‌نجام ده‌درێت كه گرنگترینیان رووبه‌روو بونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید و ڤالنسیایه.
دواتر له‌رۆژی نۆزده‌ی ئاداریش كۆتا پێنج یاری گه‌ری بیست و شه‌ش ئه‌نجام ده‌درێت، كه گرنگترینیان به‌رێوه‌چوونی یاری كلاسكیۆی نیوان هه‌ردوو جه‌مسه‌ره‌كه‌ی ئه‌م وڵاته‌یه له‌نێوان بارسێلۆنا و ریاڵ مه‌درید.
جێی ئاماژه‌یه یاری كلاسیكۆی قۆناغی یه‌كه‌م له‌سه‌ر یاریگای سانتیاگیۆ بێرنابیۆ به‌سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به‌گۆلێك به‌سه‌ركه‌وتنی یانه‌ی ریاڵ مه‌درید ته‌واو بوو.
رێكخه‌رانی خولی ئیسپانیا: له ئاداری داهاتوو یاری كلاسیكۆ له‌قۆناغی دووه‌می لالیگا له كامپ نۆ به‌رێوه‌ده‌چێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.