Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:44

جۆبایدن بە سەردانێکی لەناکاو گەیشتە ئۆکراینا

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ئەمریکا ئەمڕۆ دووشەممە 20ـی 02ـی 2023 بە سەردانێکی لەناکاو گەیشتە کیێڤ، ئەمەش پێش یەکەم ساڵیادی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا دێت.

جۆبایدن سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، سەردانێکی ڕانەگەینراوی بۆ کیێڤی پایەتەختی ئۆکراینا ئەنجام دا و چاوی ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا کەوت.

سەرۆکی ئەمریکا لە سەردانەکەی بۆ ئۆکراینا جەختی لە پشتیوانی و پاڵپشتیی ئەمریکا بۆ ئۆکراینا کردەوە لەبەرامبەر هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئەو وڵاتە.

هاوکات کۆشکی سپی ڕاگەیەنراوێکی لەمبارەیەوە بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: بایدن ئاماژەی بەوە داوە کە کەرەستەی پێویستی دیکە، وەکوو تەقەمەنی، تۆپخانە، سیستەمی دژە زرێپۆش و ڕاداری چاودێری ئاسمانی ڕەوانەی ئۆکراینا دەکات.

ئەمەش لەکاتێکدایە کە ڕۆژی 24ـی ئەم مانگە، یەکەم ساڵیادی دەستپێکردنی هێرشەکانی ڕووسیایە بۆ سەر ئۆکراینا، بۆ یەکەمجارە سەرۆکی ئەمریکا لەدوای گرژییەکانی نێوان ئەو دوو ڕووسیا و ئۆکراینا سەردانی ئەو وڵاتە دەکات.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.