Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 23:24

وەزیری دەرەوەی عێراق: بەم زووانە نرخی دۆلار بەرامبەر بە دینار جێگیر دەکرێت

کوردستان TV
100%


وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن رایگەیاند کە لەبارەی دۆسیەی دۆلارەوە، ئەمریکا ھیچ مەرجێکی بەسەر عێراقدا نەسەپاندووە.

فوئاد حوسێن لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا، ئامانجی سەردانەکەی شاندی عێراق بۆ ئەمریکا خستەڕوو و راگەیاند، ئەو شاندەی عێراق کە لە حەوتی ئەم مانگە سەردانی واشنتۆنی کرد لە سێکتەرە جیاوازەکان پێکھاتبوو و گوتی: سەردانەکە، پەیوەستداربوو بە گفتوگۆکردن لەسەر کەرتە ئابووریی و سیاسییەکان لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا.

وەزیری دەرەوەی عێراق ئاشکراشی کرد کە سیاسەتی نەختینە لە رۆژەڤی سەردانەکەی شاندی عێراقدا بوو بۆ واشنتۆن و گوتی: "شاندەکەی عێراق پرسی سیاسیی، رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و پەیوەندییەکانی ھەرێمیی لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا تاوتوێ کردووە.

وەزیری دەرەوەی عێراق، فوئاد حوسێن باسی لەوەش کرد کە یەدەگی عێراق لە دراوی بیانی، 100 ملیاری دۆلار تێپەڕانووە و بەم زووانە نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە دیناری عێراقی جێگیر دەکرێت و گوتی: پسوولەی ناڕاستەقینە ھەیە کە بۆ بەدەستھێنانی دۆلار پێشکەش کراوە.

فوئاد حوسێن گوتیشی: ئەوەی لەبارەی سەپاندنی مەرج بەسەر ئەو شاندەی عێراق کە سەردانی واشنتۆنی کرد لەنێویاندا، ئاساییکردنەوە لەگەڵ ئیسرائیل، باسی لێوە دەکرێت، راست نییە و بێ بنەمایە.

وەزیری دەرەوەی عێراق جەختیشی کردەوە لەسەر ئەوەی کە لەبارەی دۆسیەی دۆلارەوە، ئەمریکا ھیچ مەرجێکی بەسەر عێراقدا نەسەپاندووە.

فوئاد حوسێن باسی لەوەش کرد کە بەکارھێنانی سەکۆی ئەلیکترۆنی، دەبێتە مایەی راگرتنی بردنی دۆلار بەقاچاغ بۆ دەرەوە و گوتی: نرخی دۆلاری ئەمریکی بەرامبەربە دیناری عێراق روو لەدابەزینە.

لە حەوتی شوباتی 2023دا، شاندێکی باڵای عێراق بەسەرۆکایەتی وەزیری دەرەوە، فوئاد حوسێن بۆ تاوتوێکردنی پرسی ناجێگیربوونی نرخی دۆلار بەرامبەربە دینار سەردانی واشنتۆنی کرد.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.