Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 23:29

حزبێکی عێراقی بەتوندی لەسەر بڵاوکراوەکەی ڕۆژنامەی ئەلسەباح هاتە دەنگ

کوردستان TV
100%

حزبی ئومەی عێراقی لەسەر بڵاوکراوەکەی ڕۆژنامەی ئەلسەباح بەتوندی هاتە دەنگ و دەڵێت، هەڕەشەیەکی جددییە بۆ سەر ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و مەدەنی نێوان پێکهاتەکانی عێراق.

لە ڕاگەیەنراوێک حزبی ئومەی عێراقی ڕایگەیاند: بەوپەڕی سەرسوڕمانەوە دەڕوانینە بڵاوکراوەکەی ڕێکەوتی 18ـی 02ـی 2023 ڕۆژنامەی ئەلسەباح، سەبارەت بە داواکاری هەڵوەشاندنەوەی هەرێمی کوردستان و گەڕانەوەی بۆ ژێر هەژموونی حکوومەتی فیدراڵ.

ڕاشیگەیاند: ئێمە پشتیوانی بەردەوامی پڕۆسەی سیاسیی دەکەین بە شێوازە دیموکراسییەکەی خۆی، ڕۆڵی دیار و بەرچاوی سەرۆک مەسعود بارزانی و هەڵوێستە بەرزەکانیمان لەبیر ناچێت کە هۆکاربوون لە پێکهێنانی حکوومەتی نوێ.

هەروەها دەڵێت: بەتوندترین شێوە سەرکۆنەی ئەو بڵاوکراوەیەی ڕۆژنامەی ئەلسەباح دەکەین، چونکە ئاماژەی هەڕەشەیەکی جددییە بۆ سەر ئاشتەوایی کۆمەڵایەتی و مەدەنی نێوان پێکهاتەکانی عێراق.

دەشڵێت: لەیادمانە کە هەرێمی کوردستان بووەتە ئەزموونێکی عێراقی کە لەبەرچاوی هەموو جیهاندا شانازی پێوە دەکەین، لە گەشەسەندنی شارەکان و ئەو سەقامگیریە ئەمنییەی تێیدا هەیە، هەروەها هەمووان هەڵوێستی برایانەی هەرێمی کوردستانیان لەبیرە لە کاتی ئەو سەختی و قەیرانانەی عێراق کە لە سەردەمی تیرۆریستانی داعش پێیدا تێپەڕی، هەرێمی کوردستان چۆن باوەشی بۆ خێزانە ئاوارە و پەنابەرەکانی گەلەکەمان کردەوە، وەک نموونەیەکی نایابی پێکەوەژیانی یەک گەل.

حزبی ئومەی عێراقی لە ڕاگەیەنراوەکە ئاماژەی بەوەش داوە کە پێویستە محەمەد شیاع سوودانی ئەم جۆرە بڵاوکراوانە بە جددی وەربگرێت، چونکە کاریگەی نەرێنی دەبێت لەسەر ئەدای حکوومەت، لەکاتێکدا عێراقییەکان تاوەکوو ئێستا گەشبینن بەم حکوومەتە نوێیەوە.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.