Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 16:16

بانكی ناوه‌ندی ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ 122 ملیۆن دۆلاری به‌ شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی فرۆشتووه‌

کوردستان TV
100%

بانكی ناوه‌ندیی عێراق ئاشكرای كرد كه‌ ئه‌مڕۆ دووشه‌م له‌ یه‌كه‌م رۆژی فرۆشتنی دۆلار به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنیدا زیاتر له‌ 122 ملیۆن دۆلاریان فرۆشتووه‌.

بانكی ناوه‌ندیی عێراق داتاكانی خستنه‌بازاڕی ئه‌مڕۆی دۆلاری ئه‌مه‌ریكی ڕاگه‌یاند كه‌ كۆی گشتی فرۆشتنی دۆلار بریتی بووه‌ له‌ 122 ملیۆن و 650 هه‌زار و 817 دۆلار.

بانكه‌كه‌ ڕاشیگه‌یاند: له‌م ڕێژه‌یه‌ زیاتر له‌ 85 ملیۆن دۆلاری به‌شێوه‌ی حه‌واڵه‌ بووه‌، هه‌روه‌ها زیاتر له‌ 36 ملیۆن دۆلاریشی به‌شێوه‌ی كاش بووه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ دوێنێ یه‌كشه‌م بانكی ناوه‌ندیی عێراق بڕیاری دا له‌ سه‌رجه‌م بانك و كۆمپانیاكانی ئاڵوگۆڕی دراو ئه‌وانه‌ی مۆڵه‌تی فه‌رمییان له‌ حكوومه‌ت هه‌یه‌، له‌مڕۆ دووشه‌مه‌وه‌ ده‌بێت به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی دۆلار بفرۆشن.

بانكی ناوه‌ندیی له‌ نووسراوێكدا جه‌ختیشی كرده‌وه‌ كه‌ هه‌ر بانك و كۆمپانیایه‌ك بۆ له‌مه‌ودوا به‌شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنی دۆلار نه‌فرۆشێت، ئه‌وا له‌ پێدانی پاره‌ی كاشی دۆلاری هه‌فتانه‌ دوور ده‌خرێته‌وه‌.

ئابووری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.