Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 15:55

هه‌فته‌ی داهاتوو پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023ی عێراق ده‌گاته‌ په‌رله‌مان

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرای كرد، هه‌فته‌ی داهاتوو پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023ی عێراق ده‌گاته‌ په‌رله‌مانی عێراق.

نووسینگه‌ی ڕاگه‌یاندنی موحسین مه‌نده‌لاوی جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق بڵاوی كرده‌وه‌: مه‌نده‌لاوی ئه‌مڕۆ دووشه‌م په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ‌ ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق ئه‌نجامداوه‌ و تێیدا جه‌ختكراوه‌ته‌وه‌ كه‌ هه‌فته‌ی داهاتوو پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2023ی عێراق ده‌گاته‌ په‌رله‌مانی عێراق.

بڵاویشی كرده‌وه‌: زۆر گرینگه‌ له‌ زووترین كاتدا پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ بگاته‌ په‌رله‌مان بۆ ئه‌وه‌ی له‌ لیژنه‌ی داراییه‌وه‌ گفتوگۆی پێویستی له‌سه‌ر بكرێ و ئیتر به‌رنامه‌ خزمه‌تگوزارییه‌كانی حكوومه‌ت بكه‌ونه‌‌ بواری جێبه‌جێكردنه‌وه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا: هاتنی پڕۆژه‌یاسای بودجه‌ و په‌سندكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ پاڵپشتییه‌كی گه‌وره‌ ده‌بێت به‌تایبه‌ت بۆ توێژی هه‌ژران و به‌رده‌وامبوونی پڕۆسه‌ی دابه‌شكردنی سه‌به‌ته‌ی خۆراك و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هه‌روه‌ها كردنه‌وه‌ی ده‌رگه‌ی نوێی دامه‌زراندنی هاووڵاتییانی عێراقی.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.