Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 16:01

"بارودۆخ و پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی گۆڕه‌پانی عێراقیان تاوتوێ كرد"

کوردستان TV
100%

دكتۆر شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری‌ سه‌رۆكی‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌رانی‌ عێراق ئه‌مڕۆ دووشه‌م‌ له‌ شوێنی‌ مانه‌وه‌ی‌ خۆی‌ له‌ شاری به‌غدای پایته‌خت له‌گه‌ڵ بۆتس پۆلیكوین راوێژكاری‌ باڵیۆزخانه‌ی‌ ئه‌مریكا بۆ كاروباری‌ سیاسی دوایین بارودۆخ و پێشهاته‌ سیاسییه‌كانی‌ سه‌ر گۆڕه‌پانی‌ عێراقی تاوتوێ كرد.

وێڕای‌ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ت و پرسانه‌ی‌ جێی‌ بایه‌خی‌ هاوبه‌شن، له‌ سه‌روویانه‌وه‌ كاری‌ ئه‌نجوومه‌نی‌ نوێنه‌ران له‌م خوله‌ی‌ ئێستایدا لەگەڵ یاسا به‌ركارەکان و ده‌ركردنی‌ ئه‌و یاسایانه‌ی‌  په‌یوه‌ستن به‌ پرۆژه‌ی‌ خزمه‌تگوزاری‌ و ژێرخانی‌ ئابوورییه‌وه‌.

هاوکات تاوتوێی چالاككردنی‌ كاری‌ لیژنه‌ی‌ حكوومی‌ مادده‌ی‌ 140ی‌ ده‌ستوور و  جێبه‌جێكردنی‌ رێككه‌وتنی‌ شه‌نگال و سه‌رله‌نوێ‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی‌ و مسۆگه‌ركردنی‌ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی‌ ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌کانی خۆیان کرا.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.