Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 22:36

ئێستا.. بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌ گوڕی 6.4 پله‌ توركیای هه‌ژاند

کوردستان TV
100%

ئه‌مشه‌و دووشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌ گوڕی 6.4 پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ باشووری توركیا ڕووی دا.

ئاژانسی هه‌واڵی (رۆیته‌رز) بڵاوی كرده‌وه‌: ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ له‌ پارێزگای هاتای له‌ باشووری توركیا بووه‌ و پله‌كه‌شی 6.4 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه‌ هاووڵاتییانی هه‌ندێ له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نێوان توركیا و سووریا و هه‌روه‌ها وڵاتانی لبنان و فه‌ڵه‌ستین و ئوردنیش هه‌ستیان به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كردووه‌.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست تورکیا

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.