ئه‌مشه‌و دووشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به پله‌ی 6.4 پله‌ی ڕێخته‌ر له ناوه‌ندی شاری هاتای باشووری توركیا ڕووی دا، بوومه‌له‌رزه‌كه له شاری دهۆك و هه‌ولێر هه‌ستی پێ كراوه و هاووڵاتییان ماڵ و حاڵ و شوقه‌كانیان چۆڵ كردووه و هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قام.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) له شاری دهۆك پێی ڕاگه‌یاندین: هاووڵاتییان به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی دانیشتووی شوقه‌كانی نیشته‌جێبوونن، له ترسی بوومه‌له‌رزه ماڵ و حاڵییان جێهێشتووه و هاتوونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه به‌شێك له هاووڵاتییانی شاری هه‌ولێریش هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه، به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی دانیشتووی شوقه‌كانن.
میدیاكانی توركیا بڵاویان كرده‌وه كه بوومه‌له‌رزه‌كه كاتژمێر 8:10 خوله‌ك ڕوویداوه و پله‌كه‌شی 6.4 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه، ناوه‌نده‌كه‌شی پارێزگای هاتای بووه.
ئاماژه‌یان به‌وه‌ش دا كه جگه له‌و بوومه‌له‌رزه‌یه، هه‌ر ئه‌مشه‌و چه‌ند پاشه بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تریش ڕوویانداوه كه به‌هێزترینیان 5.8 پله‌ی ڕێخته‌ر بووه.
جه‌ختیشیان كرده‌وه كه بوومه‌له‌رزه‌كه ئه‌وه‌نده به‌هێز بووه و هاووڵاتییانی هه‌ندێ له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان توركیا و سووریا و هه‌روه‌ها وڵاتانی لبنان و فه‌ڵه‌ستین و ئوردنیش هه‌ستیان پێ كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.