Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 23:32

دیوانی وه‌قفی سوننی: سبه‌ی یه‌كه‌م رۆژی مانگی شه‌عبانه‌

کوردستان TV
100%

دیوانی وه‌قفی سوننی ڕایگه‌یاند كه‌ سبه‌ی سێشه‌م ده‌بێته‌ یه‌كه‌م رۆژی مانگی شه‌عبان.

وه‌قفی سوننی له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: دوای بینینی مانگ به‌ هه‌ردوو به‌ڵگه‌ی شه‌رعی و فه‌له‌كی، لیژنه‌ی دیاریكردنی مانگه‌كانی كۆچی له‌ دیوانی وه‌قفی سوننی ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ سبه‌ی سێشه‌م ڕێكه‌وتی 21/2/2023 یه‌كه‌م رۆژی مانگی شه‌عبانه‌ بۆ ساڵی 1444ی كۆچی.

لای خۆشییه‌وه‌ په‌یمانگه‌ی نیشتمانی میسڕ بۆ تۆژینه‌وه‌ی فه‌له‌كناسی و جیۆفیزیكی كۆتایی هه‌فته‌ی ڕابردوو یه‌كه‌م رۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵی دیاری كردبوو.

په‌یمانگه‌كه‌ ڕایگه‌یاندبوو: رۆژی پێنجشه‌م ڕێكه‌وتی 23/3/2023 یه‌كه‌م رۆژی مانگی ڕه‌مه‌زانه‌.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دابوو كه‌ ئه‌مساڵ مانگی ڕه‌مه‌زان 29 رۆژ ده‌بێت و واته‌ رۆژی هه‌ینی 21/4/2023 یه‌كه‌م رۆژی جه‌ژن ده‌بێت، هه‌روه‌ها كاتژمێره‌كانی به‌ڕۆژووبوونیش له‌ ناوچه‌كه‌ نزیكه‌ی 14 كاتژمێر ده‌بێت.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.