ناوه‌ندیی بوومه‌له‌رزه‌زانی یۆرۆ-ناوه‌ڕاست هۆشداری دا له دروستبوونی تسۆنامی و داوای له دانیشتووانی ئه‌و شارانه كرد كه ده‌كه‌ونه سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست له كه‌ناراوه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه.
ناوه‌نده‌كه ڕایگه‌یاند: به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی شاری هاتای، مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاستی ئاو و تسۆنامی هه‌یه له سه‌رجه‌م ئه‌و شارانه‌ی ده‌كه‌ونه سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست.
ڕاشیگه‌یاند: مه‌ترسی دروستبوونی تسۆنامی له هه‌ریه‌ك له وڵاتانی توركیا، ئیتاڵیا، فڕه‌نسا، یۆنان و پورتوگال هه‌یه.
داواشی له هاووڵاتییانی ئه‌و شارانه كرد كه ده‌كه‌ونه سه‌ر كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای ناوه‌ڕاست، ئاگاداربن و هه‌وڵده‌ن له كه‌ناراوه‌كان دوور بكه‌ونه‌وه.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه ئه‌مشه‌و كاتژمێر 8:10 خولهك بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز له ناوه‌ندی پارێزگای هاتای له باشووری توركیا به پله‌ی 6.4 پله‌ی ڕێخته‌ر ڕووی دا.
جگه له‌و بوومه‌له‌رزه‌یه و هه‌ر له‌م ناوچه‌یه ئه‌مشه‌و چه‌ند پاشه بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی تریش ڕوویان دا كه به‌هێزترینیان 5.8 پله‌ی ڕێخته‌ر بوو.
به‌هۆی به‌هێزی بوومه‌له‌رزه‌كه، هاووڵاتییانی زۆرێك له ناوچه سنوورییه‌كانی نێوان توركیا و سووریا و هه‌روه‌ها وڵاتانی لبنان و فه‌ڵه‌ستین و ئوردن و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تریش هه‌ستیان به بوومه‌له‌رزه‌كه كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.