دوای نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ دووشه‌م به‌هۆی شه‌ڕی نێوان دوو گوند له سنووری پارێزگای دیاله، 11 كه‌س بوونه قوربانی.
ڕووداوه‌كه كاتژمێر 2:20ی دوای نیوه‌ڕۆ له‌نێوان دانیشتووانی هه‌ردوو گوندی جیایله و بووبالی له شارۆچه‌كی خاڵس سه‌ر به پارێزگای دیاله ڕوویداوه.
ڕووداوه‌كه كاتێك ڕوویداوه كه چه‌ند كه‌سێك له دانیشتووانی گوندی جیایله به‌سه‌ر چه‌ند جوتیارێكی گوندی بووبالیان داداوه كه خه‌ریكی كاری كشتوكاڵی بوون و به چه‌كی سووك و مامناوه‌ند ته‌قه‌یان لێ كردوون، به‌هۆیه‌وه 8 له جوتیاره‌كان ڕاسته‌وخۆی گیانیان له‌ده‌ستداوه كه له‌نێویاندا دوو ئافره‌ت و منداڵێك هه‌ن، هه‌روه‌ها 3 كه‌سی تریش به سه‌ختی بریندار بوون.
دوای رووداوه‌كه هێزه‌كانی پۆلیس و سوپا چوونه‌ته شوێنی ڕووداوه‌كه و هێرشكهرهكانیان ده‌ستگیركردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.