Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 16:15

دوایین ئاماری گیانله‌ده‌ستدان و بریندارانی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و

کوردستان TV
100%

له‌ هه‌ردوو وڵاتی توركیا و سووریا دوایین ئاماره‌كانی گیانله‌ده‌ستدان و برینداران به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مشه‌وی پارێزگای هاتای بڵاو كرایه‌وه‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا ئاشكرای كرد: به‌هۆی بوومه‌له‌رزه‌كه‌ی ئه‌مشه‌و 3 كه‌س گیانی له‌ده‌ستداوه‌ و 213 كه‌سی تریش بریندار بوون.

سه‌باره‌ت به‌ ژماره‌ی قوربانییانش له‌ سووریا، تیمه‌كانی به‌رگریی شارستانی باكوری ئه‌و وڵاته‌ بڵاویان كرده‌وه‌ كه‌ 130 كه‌س بریندار بوون.

ئه‌مشه‌و دووشه‌م كاتژمێر 8 به‌كاتی توركیا، بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌ پله‌ی 6.4 پله‌ی ڕێخته‌ر له‌ ناوه‌ندی پارێزگای هاتای له‌ باشووری توركیا ڕووی دا‌.

به‌هۆی به‌هێزی بوومه‌له‌رزه‌كه‌، هاووڵاتییانی زۆرێك له‌ ناوچه‌ سنوورییه‌كانی نێوان توركیا و سووریا و هه‌روه‌ها وڵاتانی لبنان و فه‌ڵه‌ستین و ئوردن و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تریش هه‌ستیان به‌ بوومه‌له‌رزه‌كه‌ كرد‌.

وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا ئاشكراشی كرد كه‌ هه‌ر ئه‌مشه‌و دوای بوومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌، 26 پاشه‌ بوومه‌له‌رزه‌ی تر له‌ پارێزگای هاتای ڕوویانداوه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.