Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:59

وڵاتێك به‌هۆی مه‌ترسی بوومه‌له‌رزه‌‌ پشووی فه‌رمی له‌ قوتابخانه‌كان ڕاگه‌یاند

کوردستان TV
100%

به‌هۆی مه‌ترسی ڕوودانی بوومه‌له‌رزه، حكوومه‌تی لبنان بڕیاری دا سبه‌ی سێشه‌م له‌ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌ و ناوه‌نده‌كانی خوێندن بكاته‌ پشووی فه‌رمی.

وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و خوێندنی باڵای لبنان ڕایگه‌یاند: سبه‌ی سێشه‌م له‌ سه‌رجه‌م قوتابخانه‌ و زانكۆ و ناوه‌نده‌كانی خوێندن پشووی فه‌رمییه‌ دوای ئه‌و ئه‌مشه‌و بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك وڵاتی لبنانی هه‌ژاند.

ئه‌مشه‌و دووشه‌م له‌ پارێزگای هاتای له‌ باشووری توركیا بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌ گوڕی 6.4 پله‌ی ڕێخته‌ر ڕووی دا و هاووڵاتییان هه‌ریه‌ك له‌ وڵاتانی لبنان و سووریا و فه‌ڵه‌ستین و ئوردن و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی تریش هه‌ستیان پێ كرد.

لای خۆیه‌وه‌ وه‌زاره‌تی ناوخۆی توركیا ئاشكرای كرد كه‌ هه‌ر ئه‌مشه‌و دوای ئه‌و بوومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌‌، 26 پاشه‌ بوومه‌له‌رزه‌ی تر له‌ پارێزگای هاتای ڕوویانداوه‌.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.