رۆژی 21 ی شوباتی هه‌موو ساڵ رۆژی جیهانیی زمانی دایكه و هه‌موو گه‌لانی جیهان به چالاكی جۆراوجۆر ئه‌و رۆژه به‌رزڕاده‌گرن
رێكخراوی یۆنسكۆی سه‌ربه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ساڵی 1999 رۆژی 21 ی شوباتی ھه‌موو ساڵێكی وه‌ك رۆژی جیھانی زمانی دایك ناساند و ئه‌و رۆژه‌ی وه‌ك بیرھێنانه‌وه‌یه‌ك بۆ قوربانیانی به‌نگلادیش به رۆژی زمانی دایك دیاریكرا.
له‌جیھاندا 6 ھه‌زار زمان ھه‌ن، به‌ڵام زۆریان مه‌ترسی له‌نێوچوونیان له‌سه‌ره و زۆرترین خه‌ڵك قسه به 100 زمان ده‌كه‌ن، زمانی كوردیش له پله‌ی 59-یه‌مین زمانی جیهاندایه.
له‌م رۆژه‌دا بۆ باشتركردنی زمانی كوردی، له كوردستان به گشتی هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی چالاكی تایبه‌ت به زمانی كوردی به‌ڕێوه‌ده‌چن و شاره‌زایانی بواری زمانیش هۆشداری ده‌ده‌ن له‌وه‌ی زمانی كوردی له ره‌وشێكی خراپ دایه.
له عێراق زمانی كوردی دووه‌م زمانی ره‌سمییه و له باشووری كوردستان زمانی ره‌سمی حكومه‌ت و خوێندنه. له سوریا زمانی كوردی دانی پێدانه‌نراوه، به‌ڵام كانتۆنه‌كانی رۆژئاوای كوردستان زمانی كوردی وه‌ك زمانی ره‌سمی به‌كاردێنن، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گرنگییه‌كی زۆر به زمانی عه‌ره‌بی ده‌ده‌ن.
له جیھاندازیاتر له 6 ھه‌زار زمان ھه‌ن، زۆریان مه‌ترسی له‌نێوچوونیان له‌سه‌ره، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی پیتی نووسینیان نییه و ته‌نھا له قسه‌كردندا به‌كاردێن، 200 بۆ500 زمانیش مه‌ترسی له‌نێوچوونیان له‌سه‌ره، به‌ھۆی ئه‌وه‌ی ناتوانن خۆیان له‌به‌رده‌م ته‌كنۆلۆژیا و پێشكه‌وتنه‌كان رابگرن.
رۆژی جیھانی زمانی دایك، له رۆژی بزاڤی زمانی ساڵی 1952ی به‌نگلادیش (رۆژھه‌ڵاتی پێشووی پاكستانی به‌ر له سه‌ربه‌خۆیی)ه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه.
ساڵی 1952 ژماره‌یه‌ك قوتابی زانكۆی داكا دژی سیاسه‌تی یه‌كزمانی ناڕه‌زاییان ده‌ربڕی، 11 كه‌س به‌ده‌ستی ھێزه ئه‌منییه‌كانی پاكستان كوژران، ساڵی 1956 ده‌وڵه‌ت به‌ناچاری دانی به زمانی به‌نگالیدا نا.
ئا- كامران
ئه‌مڕۆ رۆژی جیهانی زمانی دایكه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.