له‌چه‌ند رووداوێكی جیاوازدا ژماره‌یه‌ك كۆڵبه‌ری كورد له كوردستانی ئێران بوونه قوربانی.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه: شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو19ی2ی2023" دوو کۆڵبەری خەڵکی مەریوان بە ناوەکانی شۆڕش و یادگار لە سنوورەکانی نەوسوود کەوتنە بەر تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە ئه‌منییه‌كانی ئێران و بە سەختی برینداربوون و دواتر بۆ نه‌خۆشخانه‌كان گواستراونه‌ته‌وه.
هه‌نگاو ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" هاوکات و هه‌ر لە هەمان شەودا، ئۆتۆمبێلێکی هەڵگری کۆڵبەران لە نزیک گوندی "شوانکارە" سەر بە شاری ڕوانسەر تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو کە بەهۆیەوە سامان یەعقووبی، خەڵکی گوندی "سەرخبان" سەر بە شاری جوانڕۆ گیانی لەدەست دا.
رێكخراوی هه‌نگاو راشیگه‌یاندووه" هه‌ر لەم ڕووداوەدا کەسرا حوسێنی خەڵکی گوندی "بیوەند" سەر بە شاری جوانڕۆ و پژمان محەممەدی خەڵکی گوندی "زیران" سەر بە شاری جوانرۆ، بە سەختی برینداربوون" دۆخی تەندروستی ئەم دوو کۆڵبەرە لە ئێستادا ناجێگیرە و لە بەشی چاودێری چڕی نەخۆشخانەی "ڕەسووڵی ئەکەرەم" لە شاری جوانڕۆ خەوێندراون.
له‌كۆتاییدا رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه" هەروەها لەم ڕووداوەدا دوو کۆڵبەری دیکە کە ناسنامەیان ئاشکرا نەبووە تووشی شکانی سەر، دەست و پێ بوون لە ئێستادا لە ژێر چاودێری پزیشکیدان..
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.