Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 21:17

عەمرەكارێك دوو عەمرەكاری دیكە لە مەككە دەكوژێت

کوردستان TV
100%

بەگوێرەی ڕۆژنامەی عوكاز، دەسەڵاتدارانی سعوودییە، پیاوێكی جەزائیرییان دەستگیركردووە كە لە سەردانەكەیاندا بۆ ئەنجامدانی عەمرە لە شاری مەككە، دوو هاوڵاتی وڵاتەكەی كوشتووە.
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، پۆلیس ڕۆژی دووشەممە، سەردانكەرێكی بە ڕەگەزنامەی جەزائیری دەستگیركردووە، بەهۆی ئەوەی لە هۆتێلێكدا دوو هاوڵاتی وڵاتەكەی كوشتووە و لە شوێنی تاوانەكە رایكردووە.
هەروەها بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی میرنشینی مەككە موكەرەمە، تۆمەتبارەكە دەستگیركراوە، ڕێوشوێنی یاسایی لەدژی گیراوەتەبەر و ڕەوانەی داواكاری گشتی كراوە.
لای خۆیەوە ڕۆژنامەی " نەهار"ی جەزائیری بڵاویكردەوە، تۆمەتبار و دوو قوربانییەكە بۆ ئەنجامدانی ڕێوڕەسمی عەمرە لە مەككە بوون، لەوێ ناكۆكی لە نێوانیاندا دروستبوو، كە بووەتە هۆی كوشتنی دوو كەس و دەستگیركردنی تاوانبارەكە ، بەبێ ئەوەی ناسنامەی هیچ كامیان ئاشكرا بكات.
ڕۆژنامەكە ئاماژەی بەوەشكردووە، نووسینگەی حەج و عومرە لە جەزائیر تا ئێستا خۆی لە پشتڕاستكردنەوە یان رەتكردنەوەی ئەم هەواڵە بەدوور گرتووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.