Erbil 38°C ھەینی 24 کانوونی دووەم 22:50

تۆمه‌تبارێك به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ ئۆتۆمبێل ده‌ستگیركرا

کوردستان TV
100%


به‌تۆمه‌تی‌ دزینی‌ ئۆتۆمبێل، مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ زه‌ڕایه‌نی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ شاره‌زوور تۆمه‌تبارێكیان ده‌ستگیركرد.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌21ی2ی2023" پۆلیسی سلێمانی بڵاویكرده‌وه‌: دوای‌ ئه‌وه‌ی‌ هێزه‌كانی‌ پۆلیس زانیارییان له‌سه‌ر تۆمه‌تبارێك كۆكرده‌وه‌ كه‌ له‌شاری‌ به‌غدا ئوتۆمبێلی‌ كڕیوه‌و ئامێری‌ (GPS)ی تێدا جێگیركردووه‌و سویچی‌ ئۆتۆمبێله‌كه‌شی‌ كۆپی‌ كردووه‌و دوای‌ فرۆشتنه‌وه‌ی‌ ئوتۆمبێله‌كه‌، شوێنی‌ ئوتۆمبێله‌كه‌ی‌ زانیوه‌و دزیویه‌تی‌‌و جارێكی‌ تر فرۆشتویه‌تییه‌وه‌.
پۆلیس ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌"مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ زه‌ڕایه‌نی‌ سه‌ر به‌به‌شی‌ پۆلیسی‌ شاره‌زوور توانیان شوێنی‌ تۆمه‌تبار ده‌ستنیشان بكه‌ن‌و ده‌ستگیری‌ بكه‌ن.
له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووه‌" تۆمه‌تبار (ن، خ، م) له‌دایكبووی‌ 1992 دانی‌ به‌تاوانه‌كه‌یدا ناوه‌و له‌ئێستادا به‌بڕیاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ 444 له‌یاسای‌ سزادانی‌ عێراقی‌ ڕاگیراوه‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.