Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 21:32

وەزارەتی خوێندنی باڵا: گۆڕانکاری لە پرۆگرامی خوێندنی کۆلێجەکانی زمان دەکرێت

کوردستان TV
100%


لەچوارچێوەی پلانی داڕێژراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ پێداچونەوە بە پرۆگرامی خوێندنی سەرجەم بەش و کۆلێجەکانی زانکۆکانی هەرێمی کوردستان، کۆبونەوەیەک بەمەبەستی پێداچونەوە بە پرۆگرامەکانی خوێندنی کۆلێجەکانی زمان بەڕێوەچوو.
لە زانکۆی سلێمانی کۆبونەوەیەک بە سەرپەرشتی د. محه‌مه‌د حوسێن ئه‌حمه‌د، سەرۆکی دەزگای سەرپەرشتی و دڵنیایی جۆری و سەرپەرشتیاری لیژنەی باڵای پەرەپێدانی پرۆگرامەکانی خوێندن لە کۆلێجەکانی زمان لە زانکۆکانی هەرێمی کوردستان و ئامادەبونی راگر و سەرۆک بەشەکانی سەرجەم کۆلێجەکانی زمان یەکەم کۆبونەوەی لێژنە بۆ داڕشتنی پلانی ستراتیژی کارکردن بەڕێوەچوو.
لە سەرەتای کۆبونەوەکەدا  د. محه‌مه‌د حوسێن پلان و ستراتیژی وەزارەتی خوێندنی باڵای بۆ پێداچونەوە بە پرۆگرامەکانی خوێندن بۆ ئامادەبوان ڕونکردەوە و باسی لە گرنگی بەستنەوەی ناوەندەکانی خوێندنی باڵا بە بازاڕی کار و کارامەیی دەرچوان کرد.
پاشان ڕاگری کۆلێجەکانی زمان باسیان لە گرنگی ئەم هەنگاوەی وەزارەت کرد و بەزریان نرخاند.
دواتر بەشێک لە قوتابیارنی کۆلێجی زمان لە زانکۆی سلێمانی کە بانگهێشتی کۆبونەوەکە کرابون گرنگی ئەم هەنگاوەیان بەرز نرخاند و داوایانکرد بەشێکی گرنگ بن لە پرۆسەی گۆڕانکاری پرۆگرامەکان.
لە کۆتاییدا سەرجەم سەرۆک بەشەکان ڕاو بۆچونی خۆیان خستە ڕوو و بڕیاردرا لە نزیکترین کاتدا هەنگاوەکانی گۆڕانکاری دەستپێبکات بە شێوەیەک لە خزمەت پرۆسەی خوێندندا بێت لە سەرجەم زانکۆکان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.