ئەو هاوبەشانەی ئاو كە تاوەكو ئێستا پێوەریان نەبەستاوە، پێشوازی لە بڕیاری حكوومەت بۆ داشكاندنی نرخی بەستنی پێوەری ئاو دەكەن و بنكە و فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییەكانی ئاویش هەموو ئاسانكارییەك بۆ ئەو كەسانە دەكەن كە دەست بە جێبەجێكردنی مامەڵەی بەستنی پێوەر دەكەن.
هاوبەشانی ئاو لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیی ئاوی ڕاپەڕین بە مەبەستی مامەڵەی بەستنی پێوەر سەردانی بنكە و فەرمانگەكان دەكەن، ئەمەش دوای ئەوە دێت لەسەر داوای وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیارەكە نوێكرایەوە، هەر بەپێی بڕیارەكە ئەو هاوبەشانەی لە دەرەوەی سەنتەری شارە گەورەكانن داشكاندنەكە بەو جۆرەیە كە لە 80 هەزار تەنیا 10 هەزار دینار دەدەن، هەروەها هاوبەشانی ناو لە سەنتەری شارەكانیش لە 80 هەزار تەنیا 20 هەزار دینار دەدەن و بڕیارەكەش لە 21/4/2023 كۆتایی دێت و نوێ ناكرێتەوە.
هاوبەشانی ئاو پێشوازی لە بڕیاری داشكاندنی بەشێكی نرخی بەستنی پێوەری ئاو دەكەن
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.