Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:32

بوومەلەرزەیەك لە ئێران روویدا

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەممە،21-2-2023 بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.3 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە باكووری ڕۆژئاوای بەندەر عەباس لە ئێران ڕوویدا.
لەوبارەیەوە دەستەی ڕووپێوی جیۆلۆجی ئەمریكی ڕایگەیاندووە، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 5.3 پلە بە پێوەری ڕێختەر لە باكووری ڕۆژئاوای بەندەر عەباس لە ئێران ڕوویداوە.
شایانی باسە ئێوارەی دوێنێ دووشەممە، دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی كارەساتەكانی توركیا ڕایگەیاند، بوومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.4 پلە لە باشووری توركیا گرتەوە.
لەكاتێكدا میدیا نێودەوڵەتییەكان بڵاویانكردەوە، دوای بوومەلەرزەكە، پاشلەرزە لوبنان و سوریا و عەنتابیان گرتەوە و دانیشتووان هەستیان پێكرد، وەزارەتی گواستنەوەش ڕایگەیاند كە دانیشتوانی هەرێمی كوردستان و هەندێك لە پارێزگاكان دوای ئەو بوومەلەرزەیە كە باشووری توركیای گرتەوە هەستیان بە پاشەلەرزەیەك كردووە.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.