پاش سەردانێکی دوو رۆژە بۆ بەغدا شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان گەرایەوە هەولێر.
د. ئومێد سه‌باح سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه21ی2ی2023" له هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك بڵاویكرده‌وه: پاش سەردانێکی دوو رۆژە بۆ بەغدا وەک شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، گەراینەوە هەولێر" لەم سەردانەدا لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عیراق دەربارەی یاسای نەوت و غاز و هەروەها لەگەڵ لایەنی پەیوەندیدار دەربارەی یاسای بودجە ، کۆبووینەوە.
سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه"هەر لەم سەردانەماندا لەگەڵ ئەلینا رومانوسکی باڵیۆزی ئەمەریکا لە عیراق کۆبووینەوە ، لە لایەکی ترەوە لەگەڵ سەرۆکی لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق بەرێز عەتوان ئەلعەتوانی کۆبووینەوە.
ده‌شڵێت: گفتوگۆکانمان بەردەوام دەبێت تا گەیشتن بە چارەسەری بابەتە هەڵپەسێردراوەکان بەتایبەت یاسای نەوت و غاز و پرۆژە یاسای بودجە.
پاش سەردانێکی دوو رۆژە بۆ بەغدا شاندی حکومەتی هەرێم گەڕایەوە هەولێر
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.