Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 19:33

ژاپۆن.. تیمێكی وەزارەتی شارەوانی لە هیرۆشیما ڕاهێنان لەسەر بەڕێوەبردنی پاشماوەكان دەكەن

کوردستان TV
100%


بە مەبەستی بایەخدانی زیاتر بە سێكتەری ژینگەیارێزی و چارەسەركردنی خاشاك و بەڕێوەبردنی پاشماوەكان و دووبارە بەكارهێنانەوەی، ئێستا تیمێكی ئەندازیارانی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بۆ بەشداریكردن لە پرۆگرامێكی ئاژانسی جایكای ژاپۆنی بە لە ژاپۆن ڕاهێنان لەسەر بەڕێوەبردنی پاشماوەكان دەكەن.
پرۆگرامەكە لەلایەن ڕێکخراوی جایکای ژاپۆنی لە شاری هیرۆشیما ڕێكخراوە، لە ماوەی 22 ڕۆژدا چەندین پرۆفیسۆر و مامۆستای زانکۆكانی ئەو وڵاتە وانەی تایبەت بە خاشاك و بەڕێوەبردنی پاشماوەکان پێشكەش دەكەن. هەروەها تیمەكە ڕاهێنانیش لەسەر بنچینەکانی بەڕێوەبردنی پاشماوەکانی شارەوانی دەكەن.
هەر لە چوارچێوەی پرۆگرامەكەی جایكادا، تیمەكەی وەزارەت سەردانی كارگە و شوێنەكانی تایبەت بە چارەسەركردنی خاشاك و ڕاهێنان لەسەر چۆنیەتی داپۆشینی پاشماوە لە چیاكان و لەژێر ئاو و لە كارگە و دووبارە بەكارهێناوە و سووتاندنی بۆ بەرهەمێنانی وزە دەكەن. 
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.