Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 19:36

سەرۆک بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان دەکات

کوردستان TV
100%


ڕۆژی سێشەممە 21ی شوباتی 2023 لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی هیندستان کرد کە پێکهاتبوو لە دکتۆر ئەوسەف سەعید جێگری وەزیری دەرەوەی هیندستان و براشانت پیسی باڵیۆزی هیندستان لە عێراق و بەڕێز سوبهاش چاندرا کەین کونسوڵی هیندستان لە هەولێر.
لە دیدارەکەدا شاندی میوان پێزانینیان بۆ خەبات و تێکۆشانی سەرۆک بارزانی و گەلی کوردستان هەبوو و جەختیان لە ویستی وڵاتەکەیان بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و هیندستان لە بوارەکانی تەکنەلۆژیا و پزیشکی و زانستی و ئاکادیمیا و مەشق و ڕاهێنان کردەوە. هەروەها ئەوەشیان ڕاگەیاند سەقامگیریی هەرێمی کوردستان و عێراق و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆ هیندستان گرنگییەکی تایبەتی هەیە.
لە بەشێکی ئەو دیدارەدا سەرۆک بارزانی پەیوەندی و دۆستایەتیی نێوان گەلی کوردستان و گەلی هیندستانی بە مێژوویی و دێرین وەسف کرد و پشتیوانیی خۆی بۆ فراوانکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا دووپات کردەوە.
بارودۆخی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سووریا و پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدڕاڵی عێراق تەوەری تری ئەو کۆبوونەوەیە بوون.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.