مه‌سرور بارزانی" سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان" په‌یامێكی له رۆژی زمانی دایك له‌هه‌ژماری تایبه‌ت به‌خۆی له تویته‌ر بڵاوكرده‌وه.
له‌په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه"ڕۆژی زمانی دایک، لە گشت کوردستانییان و نەتەوە و پێکهاتەکانی کوردستان پیرۆز دەکەم. پاراستن و گەشەپێدانی زمانی دایک، ئەرکی هەموومانه.
مه‌سرور بارزانی ده‌شڵێت: با زمانی کوردی لە پێگەكان و سۆشیەڵ میدیادا زیاتر بەکاربهێنین.
سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راشیده‌گه‌ێنێت: لە خۆمەوە دەستپێدەکەم و لە ئەمڕۆوە زیاتر به کوردی توویت دەکەم.
له‌كۆتاییدا مه‌سرور بارزانی رایده‌گه‌ێنێت: چه‌ند بڕیارێكی گرنگ بۆ پاراستنی زمانی كوردی ده‌رده‌كه‌ین.
لە 17ی تشرینی دووەمی ساڵی 1999، رێکخراوی یۆنیسکۆی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان، رۆژی 21ی شوباتی ھەموو ساڵێکی وەک رۆژی جیھانی زمانی دایک ناساند.
مه‌سرور بارزانی: لە خۆمەوە دەستپێدەکەم و لە ئەمڕۆوە زیاتر به کوردی توویت دەکەم
په‌یامێك له مه‌سرور بارزانییه‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.