بەڕێوەبەری شارەوانی قەزای مەخمور رایدەگەێنێت،ئەمڕۆ پڕۆژەی قیرتاوكردنی شەقامی 60 مەتری سەنتەری قەزاكە بەكۆتا دێت و سبەی شەقامەكە بە رووی هاووڵاتیانی ناوچەكەدا دەكەینەوە.
زیرەك حەسەن،بەڕێوەبەری شارەوانی قەزای مەخمور تایبەت بە كوردستان تیڤی رایگەیاند: بەهاوكاری پارێزگاكانی هەولێرو نەینەوا هەوڵەكانمان بۆ گەیاندنی خزمەتگوزاری و ئاوەدانكردنەوەی ناوچەكە بەردەوامە.
هەرەوەها گوتی: ئەمڕۆش لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان پڕۆژەی قیرتاوكردنی شەقامی 60 مەتری سەنتەری قەزای مەخمور بەكۆتا دێت و سبەی شەقامەكە بە رووی هاووڵاتیانی ناوچەكەدا دەكەینەوە.
بەڕێوەبەری شارەوانی قەزای مەخمور ئاماژەی بە ئەنجامدانی پڕۆژەی دیكە لە قەزاكە كردو گوتی: دەستمان بە پڕۆژەی چاككردن و قیرتاوكردنی رێگای وێستگەی كارەبای هەولێر –مەخمور، لەسەر بوودجەی پەرەپێدانی پارێزگای هەولێر كردووە.
هەروەها گوتیشی:پڕۆژەی دیكەشمان بو َخزمەتكردنی هاووڵاتیانی قەزاكە دەبێت و بەردەوام دەبین لەهەوڵەكانمان.
هەواڵ و فۆتو/ كارزان كاكل
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.