Erbil 38°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 09:48

ئه‌مڕۆ له‌ یادی رۆژی زمانی دایك دا ڕۆمانی "زمان بڕین" بڵاو ده‌كرێته‌وه‌

کوردستان TV
100%


ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌21-2-2023له‌ یادی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك،له‌ كتێبخانه‌ی ئاشتی، له‌نهۆمی دووه‌می داون تاون، ڕێوڕه‌سمی واژۆكردنی ڕۆمانی "زمان بڕین"  به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.
  ئه‌م رۆمانه‌ له‌ نووسینی (فه‌رزین كه‌ریم)-ه‌له‌ 347 له‌په‌ڕه‌ پێك دێت،له‌كاتژمێر 4ی ئێواره‌ ڕێوڕه‌سمی واژۆ كردنی به‌رێوه‌ده‌چێت. 
نووسه‌ر له‌ باره‌ی رۆمانه‌كه‌ ده‌ڵێت" چیرۆكه‌كه‌ی له‌ باكوری كوردستان ڕووده‌دات و تیشك ده‌خاته‌ سه‌ر سه‌د ساڵ زیندانیكردنی زمانی كوردی. ته‌ڤ كه‌سایه‌تییه‌كانیشی ڕاسته‌وخۆ به‌ هۆی ئاخفتن به‌ كوردی تووشی كێشه‌ بوونه‌ یان ناڕاسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به‌م مژاره‌وه‌ هه‌یه‌،چونكه‌ هه‌وێنه‌كه‌ی له‌سه‌ر زوانه‌، هه‌وڵم داوه‌ وشه‌ی ناكوردیی تێدا به‌كار نه‌هێنم. هه‌روسا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ستی نه‌ژادپه‌رستیشم تێدا باڵاده‌ست نه‌بێت، پێم له‌سه‌ر كه‌زه‌ب و جه‌رگی خۆم دانا و وشه‌یه‌كی ناكوردیم، له‌ سێ شوێن به‌كار هێنا. چونكه‌ لای ئێمه‌ ئه‌گه‌ر گه‌ره‌كت بێت كارێك له‌ دڵه‌وه‌ بكه‌ی، فه‌ره‌ تا سێ بژمێری!"
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت" خۆشم وه‌كوو گه‌له‌ك كه‌سی دیكه‌، پێموایه‌ په‌یڤی "كه‌" شێرپه‌نجه‌ی زمانی كوردییه‌ و داهێنان له‌ ده‌ق و وێژه‌ و زمانی كوردیدا ده‌كوژێت، بۆیه‌ له‌ گێڕانه‌وه‌كه‌دا "كه‌"م به‌كار نه‌هێناوه‌ ،وه‌كوو نڤیسیار، به‌ هۆكاری ئه‌وه‌ی بوویه‌ره‌كانی گێڕانه‌وه‌كه‌ له‌ باكووره‌، بۆیه‌ گفتگۆكانم به‌ كرمانجیی سه‌روو نڤیسیوه‌، مه‌گه‌ر چه‌ند كه‌تێك نه‌بێت، چوونكه‌ ئاخێوه‌رانی به‌ كرمانجیی ناوه‌ندی ده‌دوێن... ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌ش به‌ كرمانجیی ناوه‌ڕاسته‌ و وشه‌ی ناوچه‌ جیاكانی تێدایه‌!"
له‌ كۆتاییدا نووسه‌ر فه‌رزین كه‌ریم ده‌ڵێت" ئه‌وه‌ش ناشارمه‌وه‌: ئه‌م نووسینه‌م بۆ ئاگاداری و بانگه‌شه‌شه‌. ده‌مه‌وێت ئه‌م په‌رتووكه‌ بفرۆشمه‌وه‌. چوونكه‌ تێچووی چاپكردنی زۆر له‌سه‌رم كه‌وت، هه‌روه‌ها بۆ ئه‌وه‌یه‌ قۆڵی لێ هه‌لماڵم و نزیك به‌ ده‌ به‌رهه‌می دیكه‌شم به‌ره‌ به‌ره‌ چاب بكه‌م!".
ئا- كامران

چاپکراوه‌کان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.