کەمپینی هونەرمەندان بۆ سەربەخۆیی کوردستان ، سەرقاڵی پڕۆژەیەکی گەورەیە کە لە چوارچێوەی فێستیڤاڵی یادەکانی ئادار وئازادی ونەورۆز دەکرێتەوە " کە پێکهاتووە لە کردنەوەی پێشانگایەکی شێوەکاری زۆر تایبەت و دەگمەن بۆ وێنەکانی بارزانیی نەمر . پێشانگاکە لەژێر تایتلی بارزانیی نەمر قوتابخانە و ڕەوتی ژیانە و تایتلی سەرەکی بارزانی نەمر لە دید و روانینی هونەرمەندانی عەرەبە دەکرێتەوە" کە تێیدا 30 هونەرمەندی شێوکاری عەرەب لەعیراقی و سوری و میسری و مەغریبی و لوبنانی وێنەکانی بارزانیی نەمر بە تابلۆی شێوەکاری های کلاس و پڕۆفیشنال و بەقەبارەی گەورە 120 سم و پانی 80 سم دەکێشن.
هەڵبەتە وەک سەرپەرشتیاری پڕۆژەکە و سەرۆکی کەمپینی هونەرمەندان پشتیوان عەبدوڵلا گوتی ، ئەم پێشانگایە میدیای عەرەبی گرنگی زۆری پێدەدات پەیام و ئاراستەی تایبەتی خۆی هەیە.
زۆربەی کاری تابلۆکایش لەلایەن هونەرمەندی ناوداری عەرەب وجیهان سەعدی ڕوبەیعی سەرپەرشتی دەکرێ .
پێشانگاکە ڕۆژی 14 ی ئادار لە ڕۆژی لەدایکبونی پێشەوای نیشتیمان مهلا مستهفا بارزانی دەکرێتەوە و هەفتەیەک بەردەوام دەبێ.
ئا- كامران
بارزانی نەمر لەدید و ڕوانینی هونەرمەندانی عەرەب
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.