Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 19:29

وەزیری پەروەردە: ساڵی داهاتوو پەرتووکی کوردی پۆلی یەکەم دەگۆڕدرێت

کوردستان TV
100%


ئەمڕۆ سێشەممە 21-2-2023 لە یادی رۆژی جیهانی زمانی دایك چەند چاڵاكییەكی جۆراو جۆر بەڕێوەچوون، لە زانكۆی سۆرانیش بۆ گرنگیدانی زیاتر بەو بابەتە چەند پانێڵێك بەو یادە رێكخراون لەلایەن پسپۆڕان و شارەزایانی زمان گفتوگۆ لەسەر گرنگی زمانی دایك دەكرێت".
هەر ئەمڕۆ ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی كوردستان  لەیادی رۆژی جیهانی زمانی دایك و لەو چاڵاكییەی زانكۆی سەڵاحەددین رێكی خستبوو لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی رایگەیاند" ساڵی رابردوو ئامادەی ئەو پانێڵە بووم كەوا زانكۆی سۆران بۆ گرنگیدانی زیاتر بە زمانی دایك سازی كردبوو، بەتەواوی گوێمان لەكارەكانی ئەو پانێڵە گرت و بە گرنگیەوە كارمان لەسەر كرد".
وەزیری پەروەردە گووتیشی" زانكۆی سۆران راسپاردەكانی ئەو پانێڵەی بۆ ئێمە بەرزكردەوەو ئێمەش بەووردی كارمان لەسەر كردوو و بەشێك لەو راسپاردانەمان كردە بڕیارو لەناوەندەكانی خوێندن كاری پێكرا، ئەمەش بۆ گرنیدانی زیاتر بوو بە زمانی دایك ".
ئالان حەمە سەعید، بەگرنگیەوە باسی لەو راسپاردانەی زانكۆی سۆران كرد لەسەر زمانی دایك و گووتی " لەو راسپاردانە باس لە زیاد كردنی بەشە وانەی زمانی كوردی كرابوو لە خشتەی وانەكانی خوێندنی قوتابییان و ئێمەش كردمان بەبڕیار، هەروەها لە قوتابخانە ناحكومییەكان زیاتر بایەخ بە زمانی دایك بدرێت ".
ئالان حەمەسەعید، باسی لەوەشكرد بۆساڵی داهاتووی خوێندن پەرتووكی كوردی پۆلی یەكەم دەگۆڕدرێ‌ و لە نێو ئەو پەرتووكە تازەیەش دوو كارەكتەر رۆڵیان دەبێت ئەوانیش (رازو رەوان )، جگەلەوەش گۆڕانكاری لە لە پەرتووكی كۆمەڵایەتی پۆلەكانی 4-5-6 كراوە بۆ ساڵی نوێی خوێندن كاریان پێدەكرێت و دابەشدەكرێن بەسەر قوتابخانەكان.
ئا- كامران

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.