Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 17:19

سەرۆکی حکوومەت سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید هاوکار جاف دەکات

کوردستان TV
100%

سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هید هاوكار جاف كرد و تێیدا جه‌ختی كرده‌وه‌ كه‌ ده‌بێت ئه‌نجامده‌رانی تیرۆركردنی هاوكار جاف به‌ سزای یاسایی خۆیان بگه‌ن.

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەم مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا پرسە و سەرەخۆشی لە بنەماڵەی شەهید عەقید هاوکار جاف کرد بۆ کۆچی دوایی خوالێخۆشبوو سیامەند عەبدوڵای برای.

سەرۆکی حکوومەت هاوخەمی خۆی پێگەیاندن و هیوای خواست خوای مەزن گیانی بە بەهەشت شاد بکات و سەبر و ئارامییش بە بنەماڵەکەیان ببەخشێت.

سەرۆکی حکوومەت هه‌ر له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا دووپاتی کردەوە کە کەیسی تیرۆرکردنی شەهید هاوکار جاف دەبێت ڕێچکەی یاسایی خۆی وەربگرێت و ئەنجامدەرانی ئەم تاوانە بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.