Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 17:30

سەرۆکی حکوومەت پێشوازی لە بریکاری وەزارەتی دەرەوەی هیندستان دەکات

کوردستان TV
100%

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە 21ـی 02ـی 2023 پێشوازی لە ئەوساف سەعید بریکاری وەزارەتی دەرەوەی هیندستان کرد.

لە دیدارەکەدا کە پراشانت پیسی باڵیۆزی هیندستان لە عێراق و سوبهاش چاندرا کەین کونسوڵی گشتیی هیندستان لە هەولێر ئامادەی بوون، بریکاری وەزارەتی دەرەوەی هیندستان، کورتەیەکی لەبارەی ئامانجی سەردانەکەی بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان خستەڕوو، ئامادەیی وڵاتەکەشی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی بازرگانی و تەندروستی و تەکنەلۆجیای زانیاری و کاراکردنی سیستەمی بانکی دەربڕی.

سەرۆکی حکوومەت تیشکی خستەسەر کارنامەی حکوومەت لە بواری هەمەجۆرکردنی سەرچاوەکانی داهات و بنیاتنانی ژێرخانێکی بەهێزی ئابووری و بەدیجیتەڵکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان. لەم ڕووەوە سەرۆکی حکوومەت، خواستی هەرێمی کوردستانی بۆ برەودان و فراوانکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ هیندستان دووپات کردەوە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.