Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 17:23

سه‌رۆكی حكوومه‌ت دوو بڕیاری بۆ گرینگیدان به‌ زمانی كوردی ده‌ركرد

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ سێشەم هاوکات لەگەڵ ڕۆژی جیهانیی زمانی دایک، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان دوو فەرمانی تایبەت بە گرنگیدان بە زمانی كوردی دەرکرد.

لە فەرمانی یەکەمدا هاتووە:

لەپێناو گرنگیدان بە زمانی کوردی وەک زمانی دایک، بڕیارمان دا بە:-

ڕاسپاردنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و وەزارەتی پەروەردە بە هەماهەنگیی لەگەڵ ئەکادیمیای کوردی و شارەزا و پسپۆڕانی ئەم بوارە، بە ئامادەکردنی پرۆگرامێکی گونجاوی فێربوونی زمانی کوردی بۆ ئەو هاووڵاتییە بیانییانەی بەمەبەستی کارکردن لە هەرێمی کوردستان نیشتەجێن.

فەرمانی دووەم:

بۆ گشت وەزارەتەکان

بابەت/ گرنگیدان بە زماني کوردی

پشتبەست بە یاسای زمانە فەرمییەکان لە هەرێمی کوردستان/عێراق ژمارە (6)ی 2014، لەپێناو پاراستنی زمانی کوردی وەک زمانی سەرەکی لە هەرێمی کوردستان، کاری پێویست ئەنجام بدەن بۆ نووسینی تابلۆ بە زمانی کوردی لە سەرجەم دامەزراوە و فەرمانگە حکوومی و ناحکومییەکان و نووسینگە و نوێنەرایەتی و کونسوڵگەری وڵاتان و ڕێکخراوە بیانییەکان و کۆمپانیا و دامەزراوەکانی کەرتی تایبەت، بە پێی حوکمەکانی یاسای ئاماژەپێدراوی سەرەوە.

هەروەها لە هۆتێل و شوێنە گەشتیاری و ڕێستورانتەکان دەبێت گرنگی بە زمانی کوردی بدرێت و لیستی خواردن و ڕێبەر و ڕێنماییەکان، بەزمانی کوردیش هەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.