عه‌لی سیستانی گه‌وره مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌كانی عێراق ڕایگه‌یاند كه سبه‌ی چوارشه‌م یه‌كه‌م رۆژی مانگی شه‌عبانه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه دیوانی وه‌قفی سوننی ئه‌مڕۆ سێشه‌می وه‌ك یه‌كه‌م رۆژی مانگه‌كه دیاری كردبوو.
نووسینگه‌ی سیستانی له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: سبه‌ی چوارشه‌م ڕێكه‌وتی 22/2/2023 یه‌كه‌م رۆژی مانگی شه‌عبانه بۆ ساڵی 1444ی كۆچی.
لای خۆشییه‌وه دیوانی وه‌قفی سوننی عێراق دوێنێ دووشه‌م له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاندبوو: دوای بینینی مانگ به هه‌ردوو به‌ڵگه‌ی شه‌رعی و فه‌له‌كی، لیژنه‌ی دیاریكردنی مانگه‌كانی ساڵی كۆچی له دیوانی وه‌قفی سوننی ڕایده‌گه‌یه‌نێت كه رۆژی سێشه‌م ڕێكه‌وتی 21/2/2023 یه‌كه‌م رۆژی مانگی شه‌عبانه بۆ ساڵی 1444ی كۆچی.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.