Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 17:39

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری: منداڵان مافی خۆیانه‌ به‌ زمانی دایكیان په‌روه‌رده‌ و گۆش بدرێن

کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری و لاوانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕاگه‌یه‌نراوێكی له‌ رۆژی جیهانی زمانی دایك بڵاو كرده‌وه‌ و ڕایگه‌یاند كه‌ منداڵان مافی خۆیانه‌ به‌ زمانی دایكیان بخرێنه‌ به‌ر خوێندن و په‌روه‌رده‌ و گۆش بدرێن

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری ڕایگه‌یاند: لە سۆنگەی پەرۆشی بۆ زمانی دایک، بایەخێکی بەرچاوی بە بووژاندنەوە و خزمەتکردنی زیاتری زمانی کوردی بە هەموو شێوەزارەکان داوە و لە پاڵ ئەوەشدا بە گرنگییەوە دەڕوانێتە خزمەتکردنی زمانی دایکی پێکهاتە رەسەنە دێرینەکانی کۆمەڵگەی کوردستان، بۆ ئەو مەبەستەش بەڕێوبەرایەتییە گشتییەکانی ڕۆشنبیری و هونەری ئاشووری، سریان، کلدان و تورکمان و ئەرمەنی دامەزرێندراون و لە چوارچێوەی کارنامەی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان خزمەتی کولتوور و ڕەسەنایەتی و زمانی دایکی و پەرەپێدانی ڕۆشنبیری پێکهاتەکان دەکەن.

ڕاشیگه‌یاند: ئەم بۆنەیە بە دەرفەت دەزانین بۆ ئەوەی دووپاتی بکەینەوە، هەموو منداڵێکی هەرێمی کوردستان مافی ڕەوا و بنەڕەتی خۆیەتی بە زمانی دایکی بخرێتە بەر خوێندن و ڕێز لە کەسایەتی بگیرێت و بە زمانی دایکی پەروەردە و گۆش بکرێت، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا خودان کەسایەتییەکی بەهێز بێت و بتوانێت وەک ناسنامە نەتەوەیی و فەرهەنگی و کولتوورییەکەی بیر بکاتەوە.

وه‌زاره‌تی رۆشنبیری داواشی لە ڕاگەیاندنی کوردی و دامودەزگا بڵاوکەرەوە و چاپەمەنییەکان كرد بە گرنگییەوە کار بۆ پاراستنی زمان بکەن و ڕێگە بە خۆیان نەدەن ببنە بەشێک یان ئامرازێک بۆ شێواندن و پەراوێزخستنی زمان.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.