Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 17:32

سەرۆکی حکوومەت زیاتر لە 20 ملیار دینار بۆ سنووری سلێمانی خەرج دەکات

کوردستان TV
100%

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕەزامەندی لەسەر خەرجکردنی زیاتر لە 20 ملیار دینار بۆ سنووری پارێزگای سلێمانی دا بۆ گواستنەوە و کۆکردنەوە و داپۆشینی خۆڵ و خاشاک لە سنوورەکە.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: لە چوارچێوەی گرنگیدانی کابینەی نۆیەمی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بە خزمەتکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی کوردستان، بە ڕەچاوکردنی بەرژەوەندی گشتیی لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکانی ھەرێمی کوردستان، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ڕەزامەندی دا لەسەر تەرخانکردن و خەرجکردنی گوژمەی 20 ملیار و 848 ملیۆن دینار بۆ ماوەی 3 ساڵ، بە مەبەستی گواستنەوە و کۆکردنەوە و داپۆشینی خۆڵ و خاشاک.

ئاماژەی بەوەش داوە کە ئەو گوژمەیە لە سنووری بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانییەکانی سلێمانی، گوژمەی 9 ملیار و 975 ملیۆن بۆ ماوەی 3 ساڵ بۆ سنوری زۆنی (2) دووكان، گوژمەی 10 ملیار و 873 ملیۆن بۆ ماوەی 3 ساڵ بۆ سنوری زۆنی (3) چەمچەماڵ لەسەر بوودجەی بەڕێوەبەرایەتی گشتی شارەوانیيەکانی سلێمانی خەرج دەکرێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.