وهزارهتی دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستان ئاشكرای كرد كه له ڕێکارەکانی وەرگرتنەوەی قەرزی ئاسانکاری لەوەبەرهێن و بازرگانان بەردەوامە و تهنیا پارساڵ نزیکەی 52 ملیار دینار قەرزیان بۆ خەزێنەی گشتی گهڕاندۆتهوه.
وهزارهتی دارایی ڕایگهیاند: لەچوارچێوەی بەرنامەی چاکسازی حکوومەتی هەرێم و هەوڵەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بۆ زیادکردنی داهات، ڕێکارە یاساییەکان بۆ تەملیککرنی ئەو موڵکانە بەردەوامە کە لەلایەن بازرگانان و وەبەرهێنەران لە کاتی وەرگرتنی قەرزی ئاسانکاری لە ڕێی بانکەکانەوە وەک بارمتە دانراوە.
ڕاشیگهیاند: بەپێی ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانییەکانی هەرێم بڕی ئەو قەرزەی لای بازرگان و وەبەرهێنەرانە 375،444،189،465 دینار بووە، بەهۆی دواکەوتنی قەرزەکەوە 658،063،820،332 دینار سوودی چۆتە سەر.
ههروهها ڕایگهیاند: لە دوای گرتنەبەری ڕێوشوێنەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری بڕی 17،743،967،724 دینار بە شێوەی نەقد گەڕاوەتەوە بۆ خەزێنەی گشتیی حکوومەتی هەرێم و کۆی گشتی ئەو قەرزەی لای بازرگان و وەبەرهێنەران ماوە بڕەکەی بریتییە لە 1،015،764،042،073 دیناری عێراقی.
جهختیشی كردهوه كه وەزارەت لە ڕێی بانکەکانەوە دەستی کردووە بە تەملیککردن و فرۆشتنی ئەو موڵکانەی بە بارمتە دانراون و لەو چوارچێوەیەشدا بەبەهای 34،153،080،000 دینار موڵکی بەبارمتە دانراو فرۆشراوە و 7 موڵکی نوێش لە سەر بانکەکانی وەزارەتی دارایی تۆمار کراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.