پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل و لە بەکرەجۆش 3 کەسی دیکە بە تۆمەتی دزیکردن دەستگیر کران.
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: بە تۆمەتی دزیكردن و لە چەند چالاكییەكی جیادا لەلایەن مەفرەزەكانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە چوار تۆمەتبار دەستگیر كران.
ڕاشیگەیاند: لە چالاكییەكدا و لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەک توانرا تۆمەتبارێک دەستگیر بكرێت كە ماتۆڕسكیلی هاوڵاتییەكی دزیبوو، لە كاتی دەستگیركردنیشیدا دەستبەسەر ماتۆڕسكیلەكەدا گیرا.
باسی لەوەش کرد کە لە دوو چالاكی دیکەدا و لەلایەن نووسینگەی بەكرەجۆی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە توانرا سێ تۆمەتبار دەستگیر بكرێن كە تۆمەتباران هەستاون بە دزیكردن لە سنووری گەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی و تۆمەتبارانیش پێشینەی تاوانی دزیكردنیان هەیە.
پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش دا کە تۆمەتباران ی.د.ع، ژ.ش.ح، ئـ.س.خ، م.ب.ع، بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراون و لێكۆڵینەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.