Erbil 38°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 07:49

زانیاری له‌سه‌ر نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان سه‌در و مالكی ئاشكرا ده‌كرێت

کوردستان TV
100%

ئه‌ندامێكی ره‌وتی سه‌در هه‌موو ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی ڕه‌ت كرده‌وه‌ كه‌ له‌باره‌ی نزیكبوونه‌وه‌ و باشبوونی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ڕێبه‌ری ڕه‌وته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌.

ئه‌حمه‌د ره‌بیعی كه‌ ئه‌ندامێكی ره‌وتی سه‌دره‌ له‌ تویتێكدا ڕایگه‌یاند: تا ئێستا هیچ هه‌وڵێكی نزیكبوونه‌وه‌ و كۆبوونه‌وه‌ و پڕۆسه‌ی ئاشته‌وایی له‌نێوان موقته‌دا سه‌در ڕێبه‌ری ڕه‌وتی سه‌در و نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا بوونی نییه‌.

ڕاشیگه‌یاند: ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی سه‌باره‌ت به‌ نزیكبوونه‌وه‌ی نێوان موقته‌دا سه‌در و نووری مالیكی بڵاو ده‌كرێنه‌وه‌ دوورن له‌ ڕاستییه‌وه‌ و بوونیان نییه‌.

ئه‌مه‌ له‌كاتێكدایه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌مڕۆ سێشه‌م، نووری مالیكی سه‌رۆكی هاوپه‌یمانی ده‌وڵه‌تی یاسا له‌ چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌فزیۆنیدا ڕایگه‌یاندبوو كه‌ ئێستا په‌یوه‌ندییه‌كی باشیان له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌در هه‌یه‌، هیواشی خواست كێشه‌ و ناكۆكییه‌كانی نێوانیان كۆتایی پێ بێت و به‌ره‌و چاره‌سه‌ری بچن.

جه‌ختیشی كردبووه‌وه‌ كه‌ به‌مزووانه‌ كۆتایی به‌ كێشه‌ و ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ ڕه‌وتی سه‌در ده‌هێنن.

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.