Erbil 38°C شەممە 21 ئەیلوول 17:52

بایدن دوای سەردانەکەی بۆ ئۆکراینا لە وارسۆ گوتارێکی پێشکەش کرد؛ وەڵامی پووتین دەداتەوە

کوردستان TV
100%

سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە گوتارێکیدا لە وارسۆی پایتەختی پۆڵەندا پێش یەکەم ساڵیادی دەستپێکردنی هێرشەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراینا ڕایگەیاند، ئۆکراینا هەرگیز نابێتە سەرکەوتن بۆ ڕووسیا.

جۆ بایدن سەرۆکی ویلایە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لەبەردەم قەڵای شاهانە لە وارسۆ گوتارێکی پێشکەش کرد و جەختی کردەوە، "بڕیاری دووبارە دروستکردنەوەی ئیمپراتۆریەتێک هەرگیز ناتوانێت چۆک بە گەلێکدا بدات کە تامەزرۆی ئازادییە، کیێڤ بەهێزە، جێگەی شانازیە، بەرزە و لە هەمووشی گرنگتر کیێڤ ئازادە."

سەبارەت بە گوتارەکەی ڤلادیمێر پووتین سەرۆکی ڕووسیا دژی وڵاتانی ڕۆژئاوا جۆ بایدن گوتی: ڕۆژئاوا پیلانگێڕی ناکات بۆ هێرشکردنە سەر ڕووسیا، وەک ئەوەی ئەمڕۆ پووتین گوتی.

گوتیشی: ملیۆنان هاووڵاتیی ڕووسی دەیانەوێت تەنیا بە ئاشتیی لەگەڵ دراوسێکانیان بژین نەک وەک دوژمن. لە گوتارەکەی هەروەها بەردەوامی پشتیوانی وڵاتانی ڕۆژئاوای بۆ ئۆکراینا پشتڕاست کردەوە.

جۆ بایدن هەروەها ڕوونی کردەوە کە "پووتین پێیوابوو تاکڕەوەکان نموونەی بەهێزین و سەرکردە دیموکراتەکان نموونەی لاوازن، بەڵام ئیرادەی ئاسنینی ئەمریکا و ئەو وڵاتانەی لە هەموو جیهانەوە یەکیان گرت و ڕەتیانکردەوە ترس حکوومی جیهان بکات."

سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش دا کە "بەڕوونی دەیڵێم، پشتیوانیمان بۆ ئۆکراینا لاواز نابێت، ناتۆش دابەش نابێت و ماندوو نابێت."

ئەمەش لەکاتێکدایە کە دوێنێ دووشەممە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا بە سەردانێکی لەناکاو گەیشتە کیێڤی پایتەختی ئۆکراینا، پشتیوانی و پاڵپشتی ئەمریکای بۆ ئۆکراینا دووپات کردەوە.

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.