Erbil 38°C یەکشەممە 22 ئەیلوول 15:35

نێچیرڤان بارزانی سه‌ره‌خۆشی له خو‌سره‌و جاف ده‌کات

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه‌ 21ـی 02ـی 2023 له‌ په‌یوه‌ندییه‌کی ته‌له‌فۆنیدا له‌گه‌ڵ خو‌سره‌و جاف بۆ کۆچی دواییی خوالێخۆشبوو كیسرا جاف ـی برایان، پرسه‌ و سه‌ره‌خۆشی له‌ خۆیان و خانه‌واده‌کەیان کرد.

له‌ په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌كه‌دا نێچیرڤان بارزانی وێڕای ده‌ربڕینی هاوخه‌می، هیوای خواست خوای مه‌زن خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌یی و میهره‌بانیی خۆی شاد بکات و سه‌بووریی به‌ خۆیان و که‌سوکاریان ببخشێت.

لای خۆیه‌وه‌ خوسره‌و جاف، سوپاسی نێچیرڤان بارزانی کرد بۆ په‌یوه‌ندی و هاوبه‌شی له‌ پرسه‌كه‌یاندا.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.