Erbil 38°C ھەینی 20 ئەیلوول 17:40

ئێران سێ هاووڵاتی كوردی له‌ سێداره‌دا

کوردستان TV
100%


 سێ هاووڵاتی كورد لە بەندیخانەی ئورمیە له‌ سێداره‌دران. 
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ رایگه‌یاند: به‌ره‌به‌یانی رۆژی سێشه‌ممه‌ 21ی2ی2023" سزای سێدارەی سێ بەندکراوی كورد بە ناوەکانی سەعدوڵڵا فەرخی جەزمی، وەحید بەیزایی و ئەمیر عەلی بایرەمی، بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست لە بەندیخانەی ناوەندیی حکوومەتی ئێران لە ئورمی جێبەجێ کرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌" ئەو سێ بەندکراوە، چەند ساڵ پێش لە سێ دۆسیەی جیاوازدا بە تۆمەتی کوشتنی بەئەنقەست دەستبەسەر کراون و لەلایەن دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامیی ئێرانەوە سزای سێدارەیان بەسەردا سەپێندراوە.
هه‌نگاو بڵاویشیكردووه‌ته‌وه‌" شایانی باسە کە ئەو بەندکراوانە ڕۆژی یەکشەممە، ٣٠ی ڕێبەندان بە مەبەستی جێبەجێکردنی سزاکەیان، بۆ ژووری تاکەکەسیی بەندیخانەی حکوومەت لە ئورمیە گواستراوەتەوە.
 له‌ به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی رێكخراوه‌كه‌دا هاتووه‌" تاوه‌كو کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە، هەواڵی لەسێدارەدانی ئەو سێ بەندکراوە لە ڕاگەیاندنەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و بەتایبەت میدیاکانی سەر بە دەزگای دادوەریی کۆماری ئیسلامی بڵاو نەکراوەتەوە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.