له وڵاتی ژاپۆن، ته‌نێكی خڕی ئاسنی گه‌وره ڕه‌نگ پڕته‌قاڵی ،له شێوه‌ی تۆپێكی گه‌وره دۆزراوه‌ته‌وه.
ئه‌م تۆپه گه‌وره‌یه،تیره‌كه‌ی یه‌ك مه‌تر ونیوه، له كه‌ناراوه‌كانی شاری هاما ماتسۆی ، له‌لایه‌ن ئافرتێكهوه بینراوه، پۆلیسی لێ ئاگاداركردۆته‌وه، ئه‌وانیش ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه كردووه.
له‌ئێستادا پۆلیس هاوڵاتیانی ئاگاردار كردۆته‌وه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له تۆپه‌كه نزیك نه‌بنه‌وه،چونكه گومانی بۆمبی لێده‌كرێت،جێگای مه‌ترسییه ،پۆلیس به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه،وێنه‌ی تۆپه‌كه‌ی بۆ سوپای ژاپۆن ناردووه.
ئا- كامران
ژێده‌ر- روسیا ئه‌لیه‌وم
ڤیدیۆ.. ژاپۆن... دۆزینه‌وه‌ی ته‌نێكی ئاسنی گه‌وره گومانی بۆمبی لێده‌كرێت
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.