Erbil 38°C دووشەممە 27 کانوونی دووەم 08:07

پسپۆرێكی جیۆلۆجی: بوومەلەرزەكان بۆ ماوەی ساڵێك بەردەوام دەبن

کوردستان TV
100%

پێدەچێت شەپۆلی بوومەلەرزە ترسناكەكان لە ئایندەیەكی نزیكدا كۆتایی پێ نەیەت.
لەوبارەیەوە زانای جیۆلۆجی میسری ئەحمەد مەلاعبە دەڵێت: دوای ئەوەی دوو بوومەلەرزە لە توركیا ڕوویاندا، ڕووبەڕووی شەپۆڵێكی نوێی بوومەلەرزە دەبینەوە.
ناوبراو بۆ میدیای میسری دەڵێت، ئەم شەپۆڵە ئەوە پشتڕاست دەكاتەوە كە پلێتی ئەنادۆڵ و پلێتی عەرەبی هەوڵی سەقامگیری دەدەن، ئەم بوومەلەرزانەش ئاماژەن بۆ ئەوەی كە ناوچەكە بۆ ماوەی 9 مانگ تا ساڵێكیش ئارام نابێتەوە.
هەروەها بەڕێوەبەری گشتیی بوومەلەرزە و كەمكردنەوەی مەترسییەكانی لە سەرۆكایەتی بەرێوەبردنی كارەسات و دۆخە لەناكاوەكان لە توركیا (AFAD)، ئۆرهان تاتار دەڵێت: لەو حەوت هەزار و 242 پاشلەرزەیەی كە لە دوای بوومەلەرزەكانی هەردوو پارێزگای مەڕەش و هاتای روویداوە گوڕی 41 یان لە نێوان پێنج بۆ شەش پلە بووە و 450 پاشلەرزەش گوڕەكەیان لە نێوان چوار بۆ پێنج پلە بووە.
سەرچاوە/ عەرەبییە

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.