Erbil 38°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 12:08

وەزیری دەرەوەی ئێران ئامانجی سەردانەكەی بۆ بەغدا ئاشكرا دەكات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشەممە، حسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران ، ئامانجەكانی سەردانەكەی بۆ بەغدا خستەڕوو.
عەبدوڵڵاهیان لەگەڵ گەیشتنی بۆ بەغدا ڕایگەیاند: ڕاوێژكاری نزیك لە نێوان تاران و بەرپرسانی باڵای عێراق لە بارەی پرسە گرنگەكانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی هەیە و "ئێمە ئەمڕۆ لە بەغداین بۆ تەواوكردنی ئەو ڕاوێژانە.
ناوبراو لە درێژەی قسەكانیدا گوتی: ڕۆڵی ناوچەیی عێراق لە هەموو كاتێك زیاتر بەرچاو كەوتووە و ئەم سەردانە هاوكاتە لەگەڵ كۆبوونەوەی پەرلەمانە عەرەبییەكان لە عێراق كە ئاماژەیە بۆ گەڕانەوەی عێراق بۆ ڕۆڵی سروشتی خۆی.
ئاماژەی بەوەشكرد، ئامانجی سەردانەكەی بۆ بەغدا بەدواداچوونە بۆ پرسە دووقۆڵییەكان و درێژەدان بە ڕاوێژكارییەكان سەبارەت بە پرسە گرنگەكانی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.
هەروەها وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەدا، بە لەبەرچاوگرتنی پەیوەندییە نایابەكانمان لەگەڵ بەغدا، بابەتی جۆراوجۆر لە كارنامەی ئەم سەردانەدا هەیە.
جێگای سەرنجە كە حوسێن ئەمیر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە بە سەرۆكایەتی شاندێك گەیشتە فڕۆكەخانەی بەغدا.
 

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست عێراق ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.